عێراق بڕیارێکی لەبارەی ڤیزای تورکیاوە دەرکرد

عێراق 28/07/2020

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، کارکردنیان بە لێکتێگەیشتنی ساڵی ٢٠٠٩ لەگەڵ تورکیا راگرتووە تایبەت بە ئاسانکاری وەرگرتنی ڤیزای هاوڵاتیانیان.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی تەمموز وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراێکیدا بڵاویکردووەتەوە، باڵیۆزخانەی عێراقیان لە تورکیا ئاگادارکردووەتەوە کارکردن بە لێکتێگەیشتنی ساڵی ٢٠٠٩ی هەردوو وڵات رابگرن، کە تێیدا هاتبوو وەک ئاسانکاری بۆ گەشتی هاوڵاتیانیان بەبێ گەڕانەوە بۆ کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەکان و راستەوخۆ لە دەروازە سنورییەکان ڤیزایان پێدەدرا.

 

ئەم بڕیارەی عێراق لەدوای بڕیارێکی هاوشێوەی تورکیاوە دێت، کە پێشتر دەری کردبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا