سەندیکای هونەرمەندانی میسر روونکردنەوە لەبارەی دۆخی ئەو هونەرمەندەوە دەدات کە وا بڵاوکرابوویەوە کەوتووەتە سەر شەقام.
چەند رۆژێک لەمەوبەر وێنەیەکی هونەرمەندی ناسراوی میسری نەجات سەغیرە، بڵاوبووەیەوە کە لە دۆخێکی بێزاریدا لەسەر شۆستەی شەقامێک دانیشتبوو و دەنگۆی ئەوە بڵاوکرابوویەوە کە بێ ماڵ و حاڵ بووبێت.
زانیارییەک رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کرد، بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوەی ئەو باڵەخانەیەی سەغیرەی تێدا نیشتەجێبووە هاتووەتە دەرەوە.
هونەرمەندەکە بە سەندیکای هونەرمەندانی راگەیاندووە لە رووی داراییەوە کێشەی نییە و تا نۆژەنکردنەوەی شوقەکەی دەچێتە لای کوڕەکەی و لەگەڵ ئەو دەژن.