بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی هه‌رزه‌كارێك كه
له‌لایه‌ن "هێزه‌كانی پاراستنی یاسا"ی به‌غداوه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت و
سوكایه‌تییه‌كی زۆری پێده‌كرێت و سه‌ری ده‌تاشرێت و قسه‌ی نه‌شیاو و ناشرین به خۆی
و دایكی و كه‌سوكاری ده‌درێت، ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه.
منداڵەکە ناوی محەمەدە، بەرووتی لەژێر بەزەیی
"هێزەکانی پارێزەری یاسایە"، بەڵام کەسیان بەزەییان پێیدا نایەتەوە، لەکاتی
سووکایەتیپێکردن و قسەپێگوتن و ئەتککردنی، خۆشیان ڤیدیۆی تۆماردەکەن.
محەمەد بە ترسەوە قسە بۆ هێزە ئەمنییەکان دەکات
و وەڵامی پرسیارە یەک لەدوای یەکەکانیان دەداتەوە، دەڵێ "باوکم کۆچی دوایی
کردووە و دایکم لە ماڵەوەیە"، بەڵام یەکێکیان پرسیاری ئەخلاقی لە بارەی دایکی
منداڵەکە دەکات.
مستەفا کازمی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق
بڕیاریدا بە لەسەرکارلابردنی سەعد خەلەف بەدر عەواد، فەرماندەی هێزی
"پاراستنی یاسا"ی ده‌ركرد کە دوێنێ هێزەکەی سوکایەتییان بە هه‌رزه‌كاره‌كه
كرد و بڵاوبونەوەی ڤیدیۆکەشی شەقامی عێراقی هەژاند.
ئه‌وه‌ی زیاتر عێراقییه‌كانی توڕه كردووه ئه‌وه‌یه
كه هێزه‌كه‌ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دواتر دانپێدانانی هه‌رزه‌كاره‌كه‌یان
به جلێكی زه‌رده‌وه بڵاوكرده‌وه كه گوایه له‌سه‌ر دزیكردن ده‌ستگیركراوه و
پاسكیلی دزیووه.
عێراقییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن ده‌ڵێن
كه هه‌ر كه‌سێك بخرێته ژێر ئه‌و ئه‌شكه‌نجه و سوكایه‌تییه‌وه، دان به دزینی
كه‌شتیی تایتاكنیكیشدا ده‌نێت نه‌ك پاسكیل.