فه‌رهاد پیرباڵ: خوا مەسرور بارزانی بۆ کورد بهێڵێت

کوردستان 10/08/2020

Alternate Text

به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رهاد پیرباڵ وه‌ك مامۆستا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.

به‌پێی نوسراوێك واژۆی د. ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ر كراوه‌، تێیدا هاتووه‌ كه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردراوه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی د. فه‌رهاد پیرباڵ، وه‌ك مامۆستا به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی به‌ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی شایسته‌.

له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه‌ فه‌رهاد پیرباڵ له‌ پەڕەی تایبەتی خۆی له‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "لە مێژوودا دەنووسرێت ماڵی بارزانی سێ جار فەیلەسووف فەرهاد پیرباڵیان لە چنگە جاهیلەکانی کورد ڕزگارکرد:

یەکەم- وەزارەتی خوێندنی باڵا ٢٠٠٢ ناوبراویان فەسڵکرد تەنیا لەسەر ئیمزای نێچیرڤان بارزانی مابوو، بەڵام نێچیرڤان ئیمزای نەکرد و کەڕامەتی فەرهادی گەڕاندەوە زانکۆ.

دوو- حیزبی یەکگرتووی ئیسلامی و داواکاری گشتیی هەرێم، لەسەر کتێبی سوڵتانە عوسمانییەکانی ئەردۆگان، حوکمی زیندانیکردنی ناوبراویان دەرخست شەش ساڵ بەڵام مەسعود بارزانی دەستی خستە ناو کێشەکە و نەیهێشت شەش دەقیقەش زیندان بکرێت.

سێ- ئەم هەڵوێستە جوامێرانەیەی مەسروور بارزانی، دیسان لەدەست گەندەڵی و حوکمی هەڵەی کورد، منی هێشتەوە بۆ کورد خوا بۆ کوردیان بهێلێت، کەواتە."

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا