ئاریاس نوێترین بەرهەمی لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژێک بڵاوکردەوە

هەمەرەنگ 13/08/2020

Alternate Text

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاریاس جەڤان، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی " مەڕۆ لەلام" لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژ سەیران بڵاوکردەوە.

 ئاریاس جاڤان نوێترین بەرهەمی لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژ سەیران بڵاوکردەوە.

ئاریاس لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب کلپی "مەڕۆ لەلام" بڵاوکردەوە، کە لەگەڵ سەیران یەکەم دوێتیانە پێکەوە بیڵێن.

ئاریاس لە بارەی کلیپەکەوە ئاماژەی بەوەدا" "ھیچ كات نامەوێت و نەمویستوە لە میوزیك یاخود بەرھەمەكانم سنورێكی دیاریكراو ھەبێت، من هەمو رەنگەكانی ئەم دنیایەم خۆشدەوێت، چونكە ھەمو رەنگەكان جوانن".

ئاریاس جەڤان خەڵکی شاری مەھابادە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردوە، توانیویەتی ھەوادارێکی زۆر بۆ خۆی کۆبکاتەوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا