عێراق؛ ٥٣ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

عێراق 13/08/2020

Alternate Text

وەزارەتى تەندروستى عێراق دوایین ئامارى تایبەت بە کۆرۆناى لە عێراق و هەرێم بڵاوکردەوە و بەپێى ئامارەکە، تا ئێستا ٥٦٤١ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە .

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى تەندروستى عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوو، ٣٨٤١ توشبووى نوێى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان تۆمار کراون و ٥٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ٢٦٦٧ توشبوش چاکبونەوە.

بەپێى دوایین ئامارى وەزارەتى تەندروستى، تا ئێستا ١٦٤ هەزار و ٢٧٧ توشبووى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان تۆمار کراون، لەو ژمارەیە، ١١٧ هەزار و ٢٠٩ کەسیان چاکبوونەوە و ٥٦٤١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە ٦٩٩ کەسیان لە هەرێمى کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا