گرووپێك له وه‌رزشكاران له به‌غدای پایته‌ختی عێراق له كه‌شی كراوه‌دا، تایكواندۆ ده‌كه‌ن و به‌وشێوه‌یه به‌ره‌و ڕووی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ده‌بنه‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌رده‌وامه له ته‌شه‌نه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه، گرووپێك له وه‌رزشكاران كه له ژنان و پیاوان پێكهاتوون، به‌ر له كاتژمێرێك له ئاوابوونی خۆر، له پاركی ئه‌بو نوواس وه‌رزشی كیۆگۆشینگای كه جۆرێكه له تایكواندۆ ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌و وه‌رزشه‌وانانه سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كه‌ناری رووباری دیجله‌وه تێده‌په‌ڕن، راده‌كێشن ، رێبواران نه‌ك به ته‌نها به ته‌ماشاكردنیانه‌وه ناوه‌ستن، به‌ڵكو وێنه‌شیان ده‌گرن.
راهێنه‌ر نه‌بیل داود، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ، باسی ئه‌وه وه‌رزشه‌ی كرد كه له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
نه‌بیل داود تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رزشه‌كه به مانای "راستی ره‌ها" دێت و جۆرێكه له وه‌رزشه‌كانی هێز و بازوو، هه‌ر بۆیه پێویسته وه‌رزشه‌وان به‌هێز ده‌بێت و لاوان له وزه‌ی نه‌رێنی رزگاریان ده‌بێت .
باسی له‌وه‌شكرد ، لاوان ده‌یانه‌وێت له‌و كه‌شه پڕ فشاره‌ی كه به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه درووستبووه كه‌مێك دووربكه‌ونه‌وه .
به‌بۆچوونی ئه‌و راهێنه‌ره ، وه‌رزشه‌كه‌یان هاوكات پێویستی به چڕبوونه‌وه و ته‌ركیزه ، لاوان له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی وه‌رزشی كیۆكۆشینگای له سه‌رجه‌م نه‌رێنییه‌كان ژیان و وزه نێگه‌تیڤه‌كان رزگاریان ده‌بێت ، به‌هۆی كۆرۆناوه هیچ كه‌سێك ناچێت بۆ هۆڵه داخراوه‌كان ، هه‌ربۆیه ماوه‌یه‌كه راهێنانه‌كانمان له پاركی ئه‌بو نوواس ئه‌نجام ده‌ده‌ین ، خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پێشبڕكێیه‌ی كه له تشرینی یه‌كه‌مدا له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
راهێنه‌ر نه‌بیل داود، باسی له‌وه كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی درووست ده‌كات، ده‌مامك ناپۆشن و ووتی ، له‌ڕێگه‌ی دووره‌په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و پابه‌ند بوون به رێكاره‌كانی پاكوخاوێنی ئه‌م دۆخه‌مان چاره‌سه‌ركردووه و وه‌رزشه‌كه به‌وشێوه‌یه ئه‌نجامده‌ده‌ین، هاوكات لاوه‌كانمان دابه‌ش كردووه به‌سه‌ر گرووپی بچووك بچو‌وكدا ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پشكینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وه‌رزشكارانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین .
نه‌بیل داود جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ، کە یه‌كێك له وه‌رزشه‌وانه ژنه‌كان له پێشبڕكێیه‌كدا كه له ئازه‌ربایجان ئه‌نجامدراوه، پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێناوه.
له به‌غدا له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربووونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنادا، سه‌رجه‌م هۆڵه داخراوه‌كانی وه‌رزشكردن داخراون.
له سه‌رانسه‌ری عێراقدا، رۆژانه زیاتر له سێ هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆمارده‌كرێت.