نیمار قەیران بۆ یانەکەی دروست دەکات

وەرزش 05/09/2020

Alternate Text

گەشتێکی نیمار یانەی پاریس سانجێرمان بەهۆی گەشتێکیەوە رووبەڕووی قەیران دەبێتەوە.

رۆژنامەی لیکیبی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، نیمار دی سیلڤا ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان و دوو هاوڕێی لە یانەکەی بەمەبستی بەسەربردنی پشوویەکە بە کەشتییەکەی چوونەتە دورگەی ئیبیزای ئیسپانیا.

بەهۆی ئەوەی دورگەکە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا چالاکە هەر سێ یاریزانی یانەکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

توشبونی ئەو یاریزانانە یانەکەی توشی دڵەڕاوکێ و توڕەیی کردووە و پێشبینی دەکرێت یاری یانەکەیان لەگەڵ لێنس کە بڕیارە پێنج شەممە ئەنجام بدرێت دوابخرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا