شەوی رابردوو جارێکی دیکە بە موشەک هێرش کرایەوە سە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو جارێکی دیکە چەند موشەکێک لە جۆری کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کراوە.
روونیشیکردووەتەوە، یەکێک لە موشەکەکان لە پارکی ئۆتۆمبیلی فڕۆکەخانەکە کەوتووەتە خوارەوە بەهۆیەوە زیان بەر چەند ئۆتۆمبیلێک کەوتووە.
جێی ئاماژەیەوە موشەکەکان لە ناوچەی زەیتونی سەر بە قەزای ئەبو غرێبەوە ئاراستە کراون.