ماوەی چەند هەفتەیەکە لافاوێکی گەورە سودانی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە کارەساتێکی مرۆیی گەورە دروست بووە.
سایتی ئەلعەرەبییە، بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی لافاوەکەی سودانەوە هەزاران کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون و دەیان کەسیش بوونەتە قوربانی.
بەهۆی لاوازی بەهاناوەچوونیانەوە، هاوڵاتیانی سودان خۆیان رۆژانە سەرقاڵی کەمکردنەوەی زیانەکانی لافاوەکەن بە مەبەستی دوورخستنەوەی ئاوی لافاوەکە لە ماڵەکانیان.
ژنان و منداڵانی سودان رۆژانە بە وتنەوەی گۆرانیی تایبەت پشگیری خۆیان بۆ پیاوان و گەنجانی وڵاتەکەیان دەردەبڕن تا لەو دۆخە رزگاریان بکەن و لافاو خەڵکی دیکەی وڵاتەکە نەکاتە قوربانی.