بەیانی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە نوسینگەی سەرۆکایەتی هەرێم لە شاری هەولێر.
نوسینگەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێشوازیم لە بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری کرد بۆ تاوتوێکردنی پرسە ھاوبەشەکان و دۆخی عێراق بەگشتی.
روونیشیکردووەتەوە، داكۆكيمان له گرنگيى گفتوگۆى نێوان ھەرێمی کوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گه‌يشتن به چاره‌سه‌رێکی بنچینه‌یی کرده‌وه كه خزمه‌ت به ته‌واوى وڵات و پێكهاته‌كانى بكات.
ئاشکراشی کردووە، جه‌ختمان له به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش کردەوە به شێوه‌يه‌ك سه‌قامگيرى دابين بكات و هاوكار بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتوو كه ئيراده و خواستى هاووڵاتيان به‌رجه‌سته بكات.