نوسینگەی مستەفا کازمی
سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاندراوێکی لەبارەی سەردانە دوو رۆژییەکەی بۆ هەرێمی
کوردستان بلاوکردەوە رایگەیاندووە، لەسەردانەکەیدا تاوتوێی چەندین پرسی کردووە لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حکومی هەرێم.
ئەمڕۆ هەینی ١١ی ئەیلولی
٢٠٢٠، نوسینگەی مستەفا کازمی بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتایی بەسەردانە
دوو رۆژییەکەی هێنا بۆ هەرێمی کورستان، لەسەردانەکەیدا کازمی چاوی بەژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و وەزارەتەکان کەوتووە، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسیەکانی
کورد تاوتوێی چەندین پرسی کردووە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، لە سەردانەکەیدا سەرۆکوەزیرانی
عێراق تاوتوێی چەندین پرسی کردووە لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حکومی هەرێم.
جەختیشیکراوەتەوە، کە چاوی بە بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی کەوتووە، ئەمەسەرباری ئەوەی
لەگەڵ بەشێک لە جوتیارانی هەرێم تاوتوێی داواکارییەکانی کردووە لەگەڵییان، بەڵێنی
ئەوەی پێداون پێداچوونەوە بە داواکارییەکانیان بکات و خواستەکانیان بەدیبینێت.