دادگاییکردنی ناسر خلێفی لە سویسرا دەستی پێکرد

وەرزش 14/09/2020

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ دادگای سویسرا پرۆسەی دادگایی کردنی ناسر خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جیرمان دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ئەیلول، دادگای سویسرا بە تۆمەتی  گەندەڵی لە وەرگرتن مافی پەخشی تەلەفیزیۆنی یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٦-٢٠٣٠ دەستیپێکرد.

پرۆسەی دادگاییکردنەکەی خلێفی پرۆسەیەکی ئاڵۆزە و چەندین کەیس لە خۆی دەگرێت و گەر تۆمەتەکانی بەسەردا ساغ ببێتەوە پێدەچێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانی بکرێت.

هەر ئەمڕۆ لەسەر هەمان کەیس دادگایی جیرۆم فالکی فەرەنسی، ئەمینداری پێشووی یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ دەستی پێکرد.

پێشبینی دەکرێت دادگاییکردنی ئەو دوو کەسایەتییە تا ٢٥ی مانگی داهاتوو بەردەوام بێت و کۆتایی مانگیی تشرینی یەکەم بڕیاری کۆتایی لەبارەیانەوە دەربچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا