وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتی بەخشینی بەرتیل ئاراستەی دوو کەس دەکات کە نیشتەجێی هەولێرن.
وەزارەتی دادی ئەمریکا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە ئاشکرای کردووە، هەریەکە لە مارک ئالان فریدای تەمەن ٣٧ ساڵ و لارا جومعە محەمەد ٣٠ ساڵ خاوەنی کۆمپانیان لە شاری هەولێر، تۆمەتبارن بە پێدانی بەرتیل بە بەرپرسێکی سوپای ئەمریکا لە عێراق لە پێناو سوودوەرگرتن لە خزمەتگوزارییەکانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر و ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی بەرگری(پنتاگۆن)دا.
ئاشکراشی کردووە، لەسەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٠ وەرەقەی تۆمەتبارکردن بۆ ئەو دوو کەسە نێردراوە .
باسی لەوەشکردووە، وەزارەتی داد ئەرکی پاراستنی هێزەکانیان لە هەر رەفتارێکی قۆرخکاری و گەندەڵی لە هەموو شوێنێکی جیهان لە ئەستۆدایە.