سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق داوا دەکەن پەلە لە رێککارەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت

عێراق 22/09/2020

Alternate Text

شەوی رابردوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە، سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆبوونەوە و داوایان کرد لە کۆمسیۆن پەلە لە رێکارەکانی هەڵبژاردن بکەن.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرکردەی زۆرینەی پارتە سیاسییەکان لەکۆشکی حکومی لەبەغدا کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، جەخت لە پەلەکردن لە دەرکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان و پاراستنی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان کراوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە بە زووی داوا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکرێت هەمو رێککارەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دەستپێبکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا