زێدان داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی پێرێز دەكات

وەرزش 22/09/2020

Alternate Text

دوای یەكسانبوونی ریال مەدرید بەرامبەر ڕیال سۆسیداد بێ گۆڵ، بەپێی تازەترین هەواڵ زیزۆ داوای لە پێرێز كردوە كە بە زووترین كات هرشبەرێك بکرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (ئاس) زێدان گەیشتوەتە ئەو باوەڕەی كە ناتوانێت پشت بە لۆكا یۆڤیچ و مایۆرال ببەستێت لەكاتێكدا هازارد پێكانی هەیە، بۆیە دەیەوێت هێرشبەرێكی بەئەزموون بە نرخێكی هەرزان بكڕن بۆ ئەوەی هیچ نەبێت ئەم وەرزە هاوكاری یانەكە بكات.

زیزۆ داوای یەكێك لە كاڤانی یان فالكاو یان دزیكۆ دەكات، لێرەدا زێدان نایەوێت تا ساڵێكی دیكە بوەستێت تا هێرشبەر بكڕن، لە هەمان كاتیشدا نایەوێت فشار بخاتە سەر پێرێز و تەنها دەیەوێت هێرشبەرێك بە نرخێكی كەم بۆ ئەم وەرزە بكڕن.

جێی ئاماژەیە، ڕیال مەدرید لەیاری یەكەمی لە لیگای ئیسپانیا نەیتوانی بەسەر سۆسیداد سەركەوتن تۆمار بكات، لەم یارییەش هێڵی هێرشبردنی ریال مەدرید بەشێوەیەكی خراپ دەركەوتن و نەیانتوانی هیچ گۆڵێك تۆمار بكەن و مەترسی بەردەوامیش دروست بكەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا