کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر گەشەی ژیانی مرۆڤ

تەکنەلۆژیا 23/09/2020

Alternate Text

تەکنەلۆژیا لە گۆڕینی هەموو شتەکان لە بەردەوامیدایە، کاریگەرییەکانی تەکنەلۆژیا بەسەر کەلوپەلەکان بەراورد بە هەر بوارێکی تر و زانستێکی تر زۆرترینە.

تەکنەلۆژیا توانیویەتی کۆمەڵگا بگۆڕێت، وە ئەوەشی کردوویەتی ئەوەمان بۆ دەردەخات کە تەکنەلۆژیا زیانی نییە وە ئەو خراپیانەشی کە هەیە دەرئەنجامی خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایە، بەم شێوە گەشەکردنەی تەکنەلۆژیا، کاریگەری و گۆڕانی زۆری بەسەر بواری پەروەردە هێناوە و تەنانەت چووەتە قۆناغێکی نایاب، تەکنەلۆژیا ئەمەشی گۆڕیوە، ئەو گەشەپێدان و گۆڕانکارییانەی کە لە بواری پەروەردە ڕوویداون لێرە ئاماژەیان پێدەکرێت.

توانای زۆرتری بەدەستگەیشتنی وانەکان:  ئەو گۆڕانکارییە گەورانەی بواری پەروەردە توانای زیاتری بەدەستخستنی شتەکانە، ئێستا لە توانای هەموو کەسدایە کە خولە زانستییە فەرمییەکان بەشێوەی سەرهێڵ بە دەستبخات، کە قوتابییەکان یان فێرخوازەکان لە ماڵەوەش بن دەتوانن خولە سەرهێڵیەکان وەربگرن و بخوێنن و بەم شێوەیە خوێندن و زانست بە ڕێژەیەکی زۆرتر بە ناو خەڵکیدا بڵاوبووەتەوە، هەروەها، زۆرێک لە زانکۆکان وانە ئاستبەرزەکانی خۆیان بە شێوەی سەرهێڵ هەیە و بەمەش ئەگەری خوێندنی زۆرتری قوتابییان هەیە.

لە سەکۆکان وەڵامی خەڵک دەدرێتەوە: سەکۆکان لە وێبدا ئاسانکارییەکی تریان لە بواری زانیندا کردووە، سەکۆ ئەو شوێنەیە کە جۆرەها خەڵکی بە شێوەی سەرهێڵ تێدایە و ئەو پرسیارانەی هەیانە دەتوانن بە شێوەیەکی ڕێک بڵاویان بکەنەوە و لەلایەن کەسانی نەناسراو و شارەزای تر وەڵامبدرێنەوە، لەو سەکۆیانەی کە توانیویەتی کێشەکان خەڵک چارەسەر بکات یان وەڵامی جۆرەها پرسیاری تێدا بدرێتەوە سەکۆکانی quote و stackoverflow و wikihow کە ڕێژەی زانینی قوتابییان و فێرخوازانی زۆرترکردووە. 

بەیەکگەیشیتنی قوتابی و مامۆستا و خوێندن بە جۆرەها شێواز: لە ڕابردوودا بۆ ئەوەی قوتابی و مامۆستا بۆ هەر کار و چالاکییەک یەکیان ببینیایە، تەنیا بە شێوەی فیزیکی دەبوو و دەکرا بەهۆی ئەم هۆکارەوە گفتوگۆش نەکرایە. ئاسانکارییە ئەگەر ئەم ڕێگە فیزیکییە کورت بکرێتەوە و بەهۆی ناردنی یەک ئیمەیڵەوە مەبەستی خۆیان بپێکن، ئێستا بۆ مامۆستایان و قوتابییان ئاسانە لە هەر شوێنێک بن لە پەیوەندی بمێننەوە، جا بەهۆی ناردنی ئیمەیڵەوە بێت یان ئەو ئەپە نامەبەرانەی ئێستا.

هەروەها یەکێک لە گۆڕانکارییەگرنگەکانی پەروەردە و خوێندن لە لایەن تەکنەلۆژیاوە بریتییە لە پێدانی وانە بە جۆرەها ڕێگە و شێواز، مامۆستاکان دەتوانن ڤیدیۆ تۆمار بکەن و بۆ قوتابییەکانی بنێرن یان مامۆستاکانی دیکە دەتوانن لە ماڵپەڕەئەکادیمییەکان بەرامبەر بڕەپارەیەک خولی جیاواز بدەن بە قوتابیان.

تاقیکردنەوە و هەڵسانگاندنە سەرهێڵەکان: ئێستا بۆ دەزگا و دامەزراوەکان ئاسانە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ فێرخوازانیان بە شێوەی سەرهێڵ بکەن، هەروەها بێ سەردانیکردنی قوتابی بۆ چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو دەتوانن دەستیان بە توانای فێرخوازانیان بگەن و بڕیاریان لەسەر بدەن، بە هەمانشێوەش بۆ هەموو هەڵسانگاندنەکانی دیکە کە زۆرترین کات و وزەی گەڕاندووەتەوە. ئاسانە وایە؟

ناوەڕۆکی نوێ:  تەکنەلۆژیا ئاسانکاری بۆ فێرخوازان کردووە بەوەی بتوانن دەستیان بە ناوەڕۆکی نوێ بگات، بۆ نموونە ئێستا ئاسانە فێرخواز دەستی بە کتێبەئەلکترۆنییەکان لە هەر سات شوێنێک بگات، ئێستا وەشانی دیجیتاڵیمان لە کتێبەناودارەکانی جیهان هەیە کە دەتوانرێت بکڕدرێت یان هەندێک لە کتێبەکان خۆڕایین و هەندێکی تریش بەشێکی خۆڕاییە کە بەرچاوڕوونی بۆ خوێنەر دەکات و بە کتێبی و نوێ و ناوەڕۆکی نوێ ئاشنای دەکات، دەتوانیت کتێبەناودارەکانی جیهان لە کۆگاکانی وەک گوووگڵ بکڕیت.

فێربوون بە درێژایی ژیان: لە ڕابردوودا خەڵکەکان دوای تەواوکردنی خوێندن وەستاون و فێربوونی بەردەوامییان نەبووە لە کاتێکدا چرکەچرکە مرۆڤ پێویستی بە زانیاری نوێیە، داواکاری و پێویستیەکانی کار مانای ئەوەیە لەسەر خەڵک پێویستە ڕێگەی نوێ بۆ ئەنجامدانی شتەکان فێربێت، مرۆڤەکان دەتوانن لە پێویستی و داواکانی کار دەربچن و کار بکەن، ئەویش بە فێربوونی چۆنیەتی کارەکە لە ڕێگەی دەزگانافەرمییەکانەوە، کە هەموو جۆرە خولێکی بوارەکانی جیهانیان تێدایە و لە ماڵەوە دەتوانیت ئەم خولانە وەربگریت و بڕوانامەی فەرمی و پشتگیریکراو بەدەستبهێنیت، هەروەها بە گشتی هەموو مرۆڤەکان دەتوانن لە هەموو کاتێکدا بێت بە شوێنکەوتنی ماڵپەڕە زانستیەکان فێربن.

ئەپەکانی مۆبایل لە باشترین ئاسانکارییەکانن: ئەپەئەکادیمییەکانی مۆبایل بۆ بەدەستگەیشتنی ناوەڕۆکەکان یارمەتی فێرخوازان دەدەن، دەبینین بە هەزاران ئەپی فێربوون لەوانە فێربوونی زمانی دیکە هەیە، یان ئەپەفەرمییەکانی زانکۆکانی جیهان کە تێیدا دۆکیۆمێنتەکانیان کورت دەکەنەوە، لە ماوەکانی ڕابردوودا کۆمپانیاگەورەکانی بواری تەکنەلۆژیا بە گرنگییەوە لە گەشەپێدانی مۆبایل و سیستەمەکان دەڕوانن و بڕوایان وایە مۆبایلەکان خێراترین ئامڕازن بۆ بەدەستگەیشتنی ناوەڕۆکەکانی ئینتەرنێت.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا