سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی عێراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

عێراق 25/09/2020

Alternate Text

دەزگای هەواڵگری عێراق سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، بۆ ئەگەری تێکچوونی باری ئەمنی.

کەمێک پێش ئێستا دەزگای هەواڵگری عێراق بۆ ئەگەری تێکچوونی باری ئەمنی بەغداد و شارەکانی تر، سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

بە گوێرەی زانیاریەکان هۆشداری دراوە لە ئەگەی چارەسەرنەکردنی ئەو موشەکانەیی کە ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغداد دەکرێت ئەوە باڵوێزخانەی ئەمریکا چۆڵ دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چۆڵکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد چەندین کێشە رووبەڕووی ناوچەکە و بەتایبەت بەغداد دەبێتەوە.

هاوکات لە ماوەکانی رابردوودا، چەندین جار مووشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغداد دەکرا و بە دیاریکراویش ئاڕاستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا