"ئێران سەرچاوەی داهاتی کردەوە تیرۆرستییەکانی عێراقە"

عێراق 27/09/2020

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نوێترین راپۆرتیدا چەندین زانیاری لەبارەی پێشێلکارییەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت عێراق ئاشکرا دەکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتەکەیدا رایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە سوپای پاسداران زۆرینەی پارەی بیانی لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە بەدەستهێناوە، هاوکات بەرپرسانی بانکی ناوەندیی عێراق، راستەوخۆ لەگەڵ فەیلەقی قودسدا کاردەکەن، بۆ ئاسانکاری لە گواستنەوەی ئەو پارانە بۆ سوپای پاسداران.

 

روونیشیکردووەتەوە، "ساڵی ٢٠١٧ سوپای پاسداران سەرپەرشتی گواستنەوەی ملیۆنان یۆرۆی بۆ ئێران کردووە لە بانکی ناوەندیی عێراقییەوە، ئەمانەش لە بەرژەوەندی حیزبوڵادا ئەنجام دراون، بەهۆی ئەمانەشەوە کاریگەری لەسەر ئابوری عێراق بەجێهێشتووە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا