خواردنی ماست چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ بەرەنگاربوونەوەی
پەتا و نیشانەکانی و ماوەی نەخۆشیەکە کەمدەکاتەوە و چارەسەری ئاسانتر دەکات.
کریستی ئێڵ کینگ کە پسپۆڕێکی زانستی خۆراکییە،
ماست دەوڵەمەندە بە ماددەی پرۆبۆیتیکس کە یارمەتی بەرزبوونەوە و بە هێزبوونی بەرگریی
لەشی مرۆڤ دەدات.
ماڵپەری سی ئێن ئێن لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە،
توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەو ماددەیەی لە ماستدا هەیە ماوەی نەخۆشیەکە کەم دەکاتەوە
و یارمەتی زووتر چارەسەر کردنی نەخۆشیەکە دەدات.
بە وتەی کریستی ئێڵ کێنگ ماست دەوڵەمەندە بە بڕێکی
باش لە کاربۆهایدرایت کە وزەی پێویست بە لەش دەبەخشێت و یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی
نەخۆشییەکە دەدات.
بەپێی چەند توێژینەوەیەک کە لەلایەن ناشناڵ دایەری
کۆنسێڵەوە کراوە کە رێکخراوێکی بەریتانییە کە تایبەتە بە بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی
شیر، ئەو ئافرەتانەی کە بۆ ماوەی نۆ هەفتە
هەموو رۆژێک ماستیان خواردووە رێژەی هەوکردن لە خوێنییاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە
و کەمی کردووە، نیشانەکانی پەتا لای ئەوان زۆر کەم بووەتەوە و چارەسەری ئاسانتر
بووە.