یه‌كێتی مامۆستایان بۆ حكومه‌ت: چیتر مه‌یه‌ڵن مامۆستایان به‌ غه‌مه‌وه‌ بچنه‌ پۆله‌كان

کوردستان 06/10/2020

Alternate Text

یه‌كێتی مامۆستایان ڕایگه‌یاند، تا ئێستا به‌ پێی پێویست گرنگی به‌ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ نه‌دراوه و ده‌شڵێن "چیتر مه‌یه‌ڵن مامۆستایان به‌ غه‌مه‌وه‌ بچنه‌ پۆله‌كان".

ئەمڕۆ 6-10-2020 ڕۆژی جیهانی مامۆستایانە، یەكێتی مامۆستایان كوردستان بەو بنەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، چیتر مەهێڵن مامۆستایان بە خەمی گەورە بچنەوە ناو پۆل و هۆڵەكانی خوێندن لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا".

ئه‌وه‌شی تێدا هاتووه‌،  "بە پێویستی دەزانین بودجەی پێویست بە هەرچۆنێك بێت بۆ پڕۆسەی خوێندن باڵا تەرخان بكرێت، چونكە ئەوەی تا ئێستا كراوە بەرجەستەی پەروەردە و خوێندنی باڵایەكی باش ناكات و هیواكانی لەسەر هەڵناچنرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا