چەند ڕێنماییەک بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی زەهایمەر

هەمەرەنگ 07/10/2020

Alternate Text

زەهایمەر (یاخود لەبیرچوونەوە) باوترین جۆری نەخۆشییەکانە، لەگەڵ چوونە تەمەنەوە نیشانەکانی زیاتر دەردەکەون و نەخۆشییەکە خراپتر دەبێت.

زەهایمەر بەگشتی بە شێوەیەکی هێواش پەرە دەسێنێت، دەرکەوتووە نیشانەکانی چەند ساڵێک دوای دەستپێكردنی قۆناغی یەکەمی نەخۆشییەکە دەردەکەون، بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی بۆڵد سکای، نیشانەکانی لە ٦٠ ساڵیدا دەردەکەون. لەبیرچوونەوەی ڕووداوە تازەکان یەکێکە لە نیشانە لاوەکییەکانی نەخۆشییەکە، کە نەخۆشییەکە پەرە دەسێنێت و دەگاتە قۆناغەکانی کۆتایی، نیشانەکانی ڕوونتر و گەورەتر دەبن، وەک نەناسینەوەی کەسانی نزیک و ئەندامانی خێزان.

هەرچەندە سەرچاوە پزیشکییەکان ئاماژە بەوەدەکەن ناتوانرێت بە تەواوی ڕێگا لە زەهایمەر بگیرێت، بەڵام دەکرێت نیشانەکانی دوابخرێت بە ڕەچاوکردنی ئەم چەند ڕێنماییانە.
١. وەرزشکردن
وەرزشکردن بۆ ٣٠ خولەک، هەفتەی سێ بۆ چوار جار، جەستە و مێشک بەتەندروستی دەهێڵێتەوە.
٢. بەشداریکردن لەو چالاکییانەی مێشک بەهێزدەکەن
ئەو چالاکیی و یارییانەی پێویستیان بە بیرکردنەوە هەیە یارمەتیدەرێکی باشن بۆ دواخستنی نیشانەکانی زەهایمەر.
٣. خۆراکی تەندروست
خواردنی سەوزە و میوە، کەمکردنەوەی گۆشتی سوور و شەکر یارمەتیدەرێکی باشن.
٤. باش خەوتن
جەستە و مێشک پێویستیان بە پشوو هەیە، بۆ دواخستنی نیشانەکانی زەهایمەر پێویستە شەوانە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر بخەویت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا