هەواڵێکی خۆش سەبارەت بە مووچە راگەیەندرا

عێراق 10/10/2020

Alternate Text

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەرانى  عێراق دووبارە نابێتەوە و مووچەى چەند مانگێکیش ئامادەیە.

 جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق بە تەلەفزیۆنى ئەلعێراقییەى زمانحاڵى حکومەتى ناوەندى راگەیاند، ئەوەى لە مانگى نۆدا روویدا سەبارەت بە دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران دووبارە نابێتەوە  و حکومەت موچەى چەند مانگێکى داهاتووى دابینکردووە، کۆچەر وتیشى، حکومەتى ناوەندى بۆ دابینکردنى موچە پەنا بۆ قەرزکردن نابات و لە بودجەى وڵات موچە دابین دەکرێت.

ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى عێراق راشیگەیاند، "وەزیری دارایی مافی هەیە بۆ قەرزکردن داوا پێشکەشبکات، بەڵام پەرلەمان ئامادە نییە واژۆی لەسەر بکات بەبێ ئەنجامدانی چاکسازی، چونکە قەرزکردنی بەردەوام واتە هەنگاونانی وڵات بەرەو داڕمان ".

ئاماژەى بەوەشکردووە، حکومەتى عێراق کارى لەپێشینەى دابینکردنى موچەیە، چونکە بە وتەى جەمال کۆچەر، بە دابەشکردنى موچەى مانگانە نزیکەى ٨ ملیۆن خێزانى عێراقى راستەوخۆ داهاتى رۆژانەیان دابین دەبێت، ئەوەش بۆ جموجوڵى رۆژانەى بازاڕ و بەردەوامبوونى ئاڵوگۆرى بازرگانى ناوخۆ گرنگە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا