بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر داوا لە یانەی هەولێری پاسکیلسواری دەکات شوێنی باشتر بۆ راهێنانەکانیان بدۆزنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تشرینی یەکەم، بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، لەرووی یاساییەوە قەدەغەیە پیادە و پایسکلسوار وعەرەبانە لەسەر ئۆتۆبان ورێگەی خێرا بڕۆن، چونکە لەو رێگەیانە بەهۆی خێرایی زۆری ئۆتۆمبێلەکانەوە ئەگەری کەوتنەوەی رووداوی جەرگبر هەیە بۆئەوانە کەشەقامی ١٢٠ مەتریش ئۆتۆبانە بەهەمو پێوەرەکان.
داوای لە یانەی هەولێری پاسکلیسواری کردووە، کەوا بۆ راهێنانی رۆژانەیان شوێنێکی گونجاوتر وسەلامەتتر هەلبژێرن بۆ وەرزشوانەکانیان کە پێشتر بەنوسراوی فەرمیش ئاگادارکراونەتەوە و ناکرێت ئەو بابەتە پشتگوێ بخەن.