لەمێژەوە وا راهاتووین کە لەگەڵ شوشتنی ددانەکانمان بە هەویری ددان پاکەرەوە ، دەبێت بڕێکی زۆر بەکار بێنین، بەڵام لە راستیدا ئەم کارە هەڵەیە لەرووی پزیشکییەوە
پزیشکیکی تایبەت لە بواری ددان لە مالیزیا ئاشکرای کردووە، چەندین ساڵە لە بەکارهێنانی هەویری دداندا بە هەڵەدا براوین بڕێکی زۆر زیاتر لە پێویست بە کار دەهێنین.
پزیشکەکە روونیکردووەتەوە، بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرو ٣ ساڵەوەیە، بڕی گونجاو لە هەویری ددان هێندەی دەنکە بەزالیایەک دەبێت و پێویست ناکات زیاتر بەکار بهێنن، بەکار هێنانی زیاد لە پێویستی هەویری لەلایەن مناڵانی خوار سێ ساڵ دەبێتە هۆی لاواز بوونی ددانەکە.
ئەو پزیشکە دەشڵێت، هەویری ددان برێکی زۆر فلۆرایدی تێدایە بە مەبەستی سپیکردنەوەی ددانەکە، گەر بڕێکی زۆر بەکاربهێنرێت، دەبێتە هۆی ژەهراویبوون بە فلۆراید.