لە نوێترین هەواڵى ماڵپەڕە
جیهانییەکاندا لەبارەى رەوشى تەندروستى کریستیانۆ رۆناڵدۆوە ئاشکراکراوە، ئەو یاریزانە
پرتوگالییە سەرەڕاى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا و کەرەنتینەکردنى، بەڵام رەوشى تەندروستى
جێگیرە و هیچ نیشانەیەکى بە قورسى لێ دەرنەکەوتووە.
ئاژانسى سکاى نیوز کۆتا
وێنەى کریستیان رۆناڵدۆى پێش ئاشکرابوونى توشبوونى بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە،
رۆناڵدۆ لە ئێوارەخوانێکدا لەگەڵ یاریزانانى هەڵبژاردەى پرتوگالدا بە بێ دەمامک کۆبووەتەوە
و ئەوەش مەترسى تووشبوونى یاریزانانى یانەکە بە کۆرۆنا زیاد دەکات.
پاش ئەوەى ئەمڕۆ یەکێتى
تۆپى پێى پرتوگال توشبوونى کریستیانۆ رۆناڵدۆى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاند، لە ئـێستادا
پشکنین و چاودێرى بۆ سەرجەم یاریزانانى یانەى پرتوگال ئەنجامدەدرێت.
لاى خۆشییەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ وێنەیەکى ئەو ئێوارەخوانەى لە تویتەرى خۆى بڵاوکردووەتەوە کە دەردەکەوێت هیچ
رێوشوێنێکى خۆپارێزى وەک دەمامک و دەستکێش و پاراستنى دوورى نێوانیان رەچاو نەکراوە.