فەرەنسا.. یاسایەکى نوێ بۆ رێگەپێدان بە لەباربردنى کۆرپەلە دەردەکات

جیهان 13/10/2020

Alternate Text

پەرلەمانى فەرەنسا پرۆژە یاسایەکى پەسەندکردووە کە رێگە دەدات کۆرپەلە لەتەمەنى ١٢ بۆ ١٤ هەفتەییدا لەبارببرێت.

 ئاژانسى هەواڵى فرانس٢٤ بڵاویکردەوە، فراکسیۆنی ژینگە و دیموکراسى لە پەرلەمانى فەرەنسا پرۆژەیاسایەکیان خستووەتە دەنگدانەوە کە مافى لەباربردنى کۆرپەلە لە تەمەنى ١٢ بۆ١٤ هەفتییدا بە دایک و باوک دەدات و یاساکەش بە ٨٦ دەنگى بەڵێ و ٥٩ دەنگى نەخێر پەسەندکراوە.

بە پێى ئەو یاسا فەرەنسییە، دایک و باوک ئەگەر تەمەنى کۆرپەلەکەیان لە ١٤ هەفتە کەمتر بێت و ئارەزووى لەباربردنى بکەن، ئەوا مۆڵەتى دوو رۆژیان پێدەدرێت بۆ ئەوەى بیر لە بڕیارەکەیان بکەنەوە، لە کاتى سوربوونیان لەسەر لەباربردنەکە لەلایەن پەرستارى تایبەت بەو پرۆسەیە کۆرپەلەکەیان بۆ لەباردەبرێت.

لەوبارەیەشەوە، ئەندامانى پەرلەمانى فەرەنسا لە حزبى کۆمارییەکان کە دژایەتى توندى ئەو یاسایە دەکەن دەڵێن، لەو بابەتەدا وەزیرى تەندروستى و زۆرینەى پەرلەمانتاران بەهەڵەدا چوون و رێگەدان بە لەناوبردنى مرۆڤێک کە خۆى بێ دەستەڵاتە نە مافى پەرلەمان و نە هیچ کەسێکى دیکەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا