پێشنیازى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و ئیسرائیل دەکرێت

عێراق 19/10/2020

Alternate Text

بەرپرسێکى عێراقى رایگەیاند، بڕیارە لەسەردانەکەى کازمیدا بۆ بەریتانیا، دۆسییەى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى عێراق-ئیسرائیل لەگەڵ مستەفا کازمى تاوتوێ بکرێت.

 میسال ئالوسى سیاسەتمەدارى عێراقى بە ئاژانسى روسیا تودەى راگەیاند، حکومەتى بەریتانیا کار بۆ رازیکردنى دەسەڵاتدارانى عێراق دەکات بە ئاساییکردنەوەى پەیوەندییکانى نێوان بەغدا و تەلئەبیب، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە لە سەردانەکەى کازمیدا بۆ لەندەنى پایتەختى بەریتانیا، پێشنیارى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و ئیسرائیل بخرێتە بەردەستى مستەفا کازمى.

ئەو سیاسییە عێراقییە ئاماژەى بەوەشکردووە، ژمارەیەکى زۆر لە پەنابەرانى عێراقى لە ئیسرائیل دەژین و پێویستە حکومەتى بەغدا واز لە سیاسەتى دژایەتیکردنى ئەو وڵاتە بهێنێت و چیتر وەک دوژمن لێى نەڕوانێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەو زنجیرە سەردانەى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ وڵاتانى ئەوروپا دەستیپێکردووە، بڕیارە لە کۆتایى ئەم هەفتەیەدا کازمى سەردانى لەندەن بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا