پەرلەمانتارێکی عێراق هۆکاری خراپی دۆخی عێراق ئاشکرا دەکات

عێراق 21/10/2020

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، دۆخی عێراق وێرانەیە بەهۆی ئەوەی زۆر لە رێککەوتنە نێوەدەوڵەتیەکان پەیوەستن بە کەسایەتی سەرۆکی حکومەتەوە نەک بە خودی دامەزراوەی حکومەت.

نەدا جەودەت، ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنەکان سوودیان نابێ ئەگەر لەلایەن حکومەتەوە بەدواداچونی بۆ نەکرێت چونکە، زۆرێک لە رێککەوتنەکان پەیوەستن بە کەسایەتیەکانەوە نەک خودی حکومەتی عێراقی، بۆ نموونە کاتێک نوری مالیکی لە پۆستی سەرۆک وەزیراندا بوو و گەیشت بە رێککەوتنێک بۆ بنیاتنانی چەند وێستەگەیەکی کارەبا، بەڵام هەر دوای کۆتایی هاتنی وادەی دەسەڵاتەکەی، رێککەوتنەکەش پشتگوێ خرا.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکرد، لە کاتی دەسەڵاتی حەیدەر عەبادی هەمان شت رویدایەوە و چەند رێککەوتنێکی واژوو کرد، کە گرنگترینیان رێککەوتنەکەی چین بوو بۆ بوژاندنەوەی بواری ئابووری و ژێرخانی دارایی عێراق، بەڵام لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لەلایەن عادل عەبدولمەهدی هەمان شت روویدا و گرێبەستەکە پشتگوێ خرا.

پەرلەمانتارەکە هۆکاری "وێرانەیی" عێراقی وەک خۆی دەڵێت گەڕاندەوە بۆ پەیوەستبوونی رێککەوتنەکان بە خودی ئەو کەسەی لە پۆستی سەرۆک وەزیراندایە نەک حکومەتە یەک لەدوای یەکەکان

جەختیلەوەشکردەوە، ئەم سیاسەتە ناتەندروستە بۆ عێراق تا پەیڕەو بکرێت دۆخی عێراق بەرەو دواوە دەکشێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا