وێنە.. کازمى و جۆنسۆن کۆبوونەوە

عێراق 22/10/2020

Alternate Text

سەرۆکوەزیرانى عێراق و هاوتا بەریتانییەکەى لە لەندنى پایتەختى ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى عیراقیش وردەکارى کۆبونەوەکەى ئاشکراکرد.

 ئەمڕۆ ٢٢ى تشرینى یەکەم، نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە چوارچێوەى ئەو زنجیرە گەیشتەى ماوەى چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ مستەفاکازمى و بۆریس چۆنسۆنى سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا لە لەندەنى پایتەخت کۆبوونەتەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانى هەردوولا و هەماهەنگیکردنى لەندەن و بەغدا لە بوارەکانى ئەمنى و ئابوورى و سیاسیدا کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەى کازمى و جۆنسۆندا رەوشى ئێستاى عێراق لە رووى ئەمنى و ئابوورییەوە تاوتوێکراوە و بڕیاردراوە لەندەن هاوکارى بەغدا بکات بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکانى دابەزینى نرخى نەوت و بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، باس لە چەند تەوەرێکى سیاسى ستراتیجى نێوان هەردوو وڵاتکراوە و هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنى ئەو پەیوەندییانە کردووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند رۆژێکە مستەفاکازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق زنجیرەیەک سەردانى بۆ وڵاتانى ئەوروپا دەستپێکردووە و لەو میانەیەشدا سەردانى فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیاى کرد، بە پێى راگەیاندنى نوسینگەى سەرۆکوەزیران، کازمى لەسەردان و کۆبونەوەکانیدا لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانى وڵاتانى ئەوروپا، دەستکەوتى زۆرى بۆ گەلى عێراق بەدەستهێناوە و کار بۆ باشکردنى پەیوەندییەکانى بەغدا لەگەڵ وڵاتان دەکات.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا