ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایاتیەکان بڵاوبووەتەوە کە پیشانیدەدات دوو منداڵی خوێندکاری سەرەتاییی هاوسەرگیریان کردووە.
دوو منداڵەکە دانیشتوی ناوچەی عەین شەمسن لە رۆژهەڵاتی قاهیرەی
پایتەختی میسر و دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، هێزە ئەمنیەکان توانیان شوێنی
دوو منداڵەکە بدۆزنەوە و خاوانەکانیشیان دەستگیر بکەن.
بەگوێرەی بڵاوکراوە میسریەکان، زاواکە خوێندکاری چواری سەرەتاییە و بوکەکەش خوێندکاری سێی سەرەتاییە.
سەرباری هەوڵی حکومەتی میسری بۆ رێگریکردن لە هاوسەرگیری
منداڵانی خوار ١٨ ساڵ، بەڵام لە چەند ساڵی رابردوودا دیاردەکە زیادیکردووە.
بەرپرسانی میسر دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی لە وڵاتەکەدا ٣٩ ملیۆن منداڵی خوار ١٨ ساڵ هەیە و
لەو ژمارەیەش ١١٧ هەزاریان هاوسەرگیریان کردووە.