پاتریەک داهێنرا بە وزەی ئەتۆمی کار دەکات

تەکنەلۆژیا 24/10/2020

Alternate Text

کۆمپانیایەکی ئەمریکی توانیویەتی پاتریەک دابهێنێت کە بە وزەی ئەتۆمی کار بکات.

کۆمپانیای  NDP  کە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا جێگیرە، توانیویەتی پاتریەک دروست بکات کە پێکهاتەکەی لە ئەڵماسە و بە وزەی ئەتۆم کار دەکات.
پاتریەکە وزەی پاشەرۆی ئەتۆمی بەکار دەهێنێت و وەکو کۆیلێكی ئەتۆمی کاردەکات، بە گوێرەی داهێنەرانی پاتریەکە، بەرهەمەکەیەن توانای مانەوەی هەیە لە نێوان چەند دەیەیەک بۆ ٢٨ هەزار ساڵ و تا رادەیەک ناتوانرێت بشکێنرێت.
هەر بە گوێرەی داهێنەرەکانی پاتریەکە، لەگەڵ ئەوەی کە توانای مانەوەی هەیە بۆ کاتێکی زۆر بەڵام چارەسەری کێشەی پاشماوەی ئەتۆمیش دەکات، کە دەتوانرێت پاشماوە ئەتۆمییەکان لە بەرهەمهێنانی پاتری نوێدا بەکار بهێنرێن و نەبنە هۆی پیس بوونی ژینگە.
داهێنەرەکان ئاماژەشیان بەوە داوە کە پاتریەکە تەنها پێویستی بە هەوا هەیە بۆ کارکردن و هیچ پاشماوەیەکی ژەهراوی بەجێناهێڵێت.
کۆمپانیاکە دەشڵێت کە بەکارهێنانەکانی پاتریەکە زۆرن و دەکرێت لە ئۆتۆمبیل، مووشەک هەتا مۆبایلە هۆشمەندەکانیش بەکاربهێنرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا