بۆ ژنان..نابێت لەم کاتانەدا زەنجەفیل بخۆن

تەندروستی 25/10/2020

Alternate Text

زۆرینەمان زانیاریمان لەبارەی سوودە زۆرەکانی بەکارهێنانی زەنجەفیلەوە بیستووە، بەڵام  شارەزایانی بواری پزیشکی هۆشداری دەدەنە ژنان لەهەندێک کاتدا خۆیان لەبەکارهێنانی بەدووربگرن.

بەگوێرەی راپۆرتێک کە لەسایتی بۆڵدسکای بڵاوکراوەتەوە، نابێت ژنان لەکاتی سوڕی مانگانە زەنجەفیل بەکاربهێنن، چونکە دەبێتە هۆی خوێنبەربوون.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لەبەرئەوەی ئەگەری لەبارچوونی مناڵ زیاددەکات نابێت لەکاتی دووگیانیدا بەکاربهێنرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە بە گوێرەی توێژینەوە پزیشکیییەکان خواردنی زەنجەفیل دەبێتە هۆی چالاککردنی سوڕی خوێن، زیاکردنی بەرگری لەش، دابەزینی فشاری خوێن و چەندین  سوودی تەندروستی دیکە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا