وه‌زاره‌تی
دارایی عێراق ڕاگەیاند، خانه‌نشینان له كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانی
دارایی دەپارێزن و نایەڵن زیان بەر
بژێوییان بکەوێت.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا
ڕایگەیاندووە، "جه‌خت له‌سه‌ر
پاراستنی چینی خانه‌نشینان له كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی ئێستای دارایی ده‌كه‌نه‌وه".
وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه
گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزمی كاراكردن به سندوقی خانه‌نشینان كراوه به‌جۆرێك كه
بتوانێت مافی سه‌رجه‌م خانه‌نشینان بپارێزێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە مانگی ڕابردوو دابەشکردنی موچە بۆ یەکەمجار لە عێراق دواکەوت
و حکومەت دەیەوێت قەرزبکات و پەرلەمانیش
ڕازینییە و ئەمەش کاردانەوەى موچەخۆرانی
لێکەوتەوە.