بەلجیکا.. داوا لە توشبووانی کارمەندانی تەندروستی دەکرێت بەردەوامبن لە کارەکەیان

جیهان 28/10/2020

Alternate Text

کارمەندانی تەندروستی لە بەلجیکا داوایان لێکراوە کە ئەگەر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نیشانەکانیان پێوە دیار نەبوو بەردەوام بن  لە کارەکانیان.

بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبووان، نەخۆشخانەکانی بەلجیکا داوا لە ستافەکانیان دەکەن کە ئەگەر توشی ڤایرۆسەکەش بوون بەردەوام بن لە کارکردن چونکە دۆخەکە زۆر مەترسیدارە.

بەرپرسانی تەندروستی بەلجیکا رایانگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان، لە دوو هەفتەی داهاتوودا جێگا نامێنێت بۆ توشبووان و هەندێک لە نەخۆشخانەکان بەهۆی کەمی ستافی تەندروستییەوە دەناڵێنن.

بەگوێرەی هەواڵێک کە ماڵپەری سی ئێن ئێن بڵاوی کردووەتەوە ، ئاماری توشبووان بە کۆرۆنا رۆژانە زیاترە لە ١٣ هەزار کەس و ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت ئەوا نەخۆشخانەکان پەکیان دەکەوێت و توانای وەرگرتنی توشبووی زیاتریان نامێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا وتەبێژی دەستەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تۆڕی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، کە ئەگەر هاوڵاتیانی بەلجیکی خۆپارێزی نەکەن و هەڵسوکەوتیان نەگۆڕن، دۆخەکە زۆر مەترسیدارتر دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە بەلجیکا دووەمین وڵاتە لە دوای کۆماری چیک کە کاریگەرییەکانی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە تێدا بەشێوەیەکی بەرفراوان بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا