ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەکانی عێراق دوو ژن بە تۆمەتی
بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیردەکەن کە منداڵێکی پێنج رۆژەیان بە ٢٠ ملیۆن دینار
فرۆشتووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی
بەغداد لە ناوچەی حسێنیە، هەستاون بە دەستگیرکردنی دوو ژن کە بازرگانییان بە مرۆڤ
کردووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق روونیشیکردەوە، دوو ژنەکە لە کاتێکدا دەستگیرکراون کە منداڵێکی پێنج رۆژەیان
فرۆشتوەتەوە بە ٢٠ ملیۆن دینار.
بەگوێرەی راگەیاندەکە، هەردوو ژنەکە دەستبەسەرن و پەڕاوی
لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و لێکۆلینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.