زیاتر لەیەک ملیۆن ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆرز کێشەیان تێکەوتووە و بەوهۆیەشەوە کۆمپانیاکە لەبازاڕەکاندا دەیانکشێنێتەوە.
کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆرزی یابانی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، بڕیاریانداوە ١،٥٢ملیۆن ئۆتۆمبێلی دیکەیان لە بازاڕەکاندا بکشێننەوە کە پێشتر بە کێشەکانیان زاندرابوو.
کۆمپانیاکە ئاشکرایکردووە، کشاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکان بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکە لەتانکی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکاندا، کە دەبووە هۆی لەکارکەوتنی ئۆتۆمبێلەکان.
کشانەوەی ئۆتۆمبێلەکان هەریەکە لە جۆرەکانی(ئەڤەلۆن، کامری، کرۆلا، سیکۆیا،سیینا)، دەگرێتەوە.