کاتێک گفتوگۆ لەگەڵ کەسێکدا دەکەیت بە شێوازی گفتوگۆ و جەستەیدا دەتوانیت بزانیت کە ئایا ڕاستی دەڵێت یاخود نا.
-ئەو کەسەی کە ڕاستییەکان ناڵێت لە کاتی قسەکردندا ناتوانێت سەیری چاوت بکات و بەردەوام سەیری دەوروبەری دەکات.
-جەستە دەریدەخات ئەگەر کەسێک درۆ بکات ئەویش بەوەی زۆر دەجوڵێت و ناتوانێت جێگیر بێت هەر لە جێگەکەی خۆیدا بە دەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە.
-کاردانەوەی بۆ ئەو قسانەی باسی دەکات ناگونجێت و کاریگەر نییە بە قسەکانی خۆی.
-ئەو کەسەی کە ڕاستییەکان ناڵێت هەوڵدەدات لە بابەتەکە ڕابکات و بەردەوام دوودڵە.
-لە کاتی قسە کردنە بەردەوام زمانی دەگیرێت و چەند جارێک هەمان قسە دووبارە دەکاتەوە و زۆر دەترسێت.
-کاتێک کەسێک ڕاستییەکان ناڵێت بە خێرایی قسە دەکات و دەیەوێت زوو کۆتای بە بابەتەکە بێت.