مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هێشتا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی یاسایی ئەمریکایە و تا ئێستا پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان
تەواو نەبووە.
لە چاوپێکەوتنێکی مایک پۆمپیۆ لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، رایگەیاند،
دڵنیایە ئەم ئیدارەیەی ئێستای ئەمریکا ، پێش هاتنی ٢٠ی کانونی دووەم، براوەی هەڵبژاردنەکان
دیاری دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا رکابەرەکانی ئەمریکای ئاگادر کردەوە لە ئەنجامدانی هەر
هەنگاوێکی دژ بە وڵاتەکە لەم کاتە هەستیارەدا چونکە ترەمپ و تیمەکەی لە حاڵەتی
ئامادەباشیدان.
لەبارەی پیرۆزبایی کردنی زۆرێک لە سەرکردەکانی جیهان لە
جۆ بایدن بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی ئەمریکا، پۆمپیۆ رایگەیاند کە ئەمریکا
تەنها یەک سەرۆک و یەک وەزیری دەرەوە و یەکی تیمی نیشتیمانی هەیە، ئەویش مەبەستی
ئیدارەکەی ترەمپ-ە.
لە چاوپێکەوتنەکەدا، پۆمپیۆ رەخنەی لە چەند کەسایەتیەکی
سیاسی ئەمریکا کرد کە رەتی دەکەنەوە لە پۆستەکانیان بکشێنەوە وەکو جۆن کێری وەزیری
دەرەوەی پێشوو و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی، سوزان رایس، کە هەردوکیان لە
ئیدارەی جۆ بایدن هەوڵی وەرگرتی پۆستەکانیان داوە.