کوژرانی ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆرستیەکەی بەغداد راگەیەندرا

عێراق 13/11/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ، فەرماندەی چالاکیەکانی بەغداد رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئەو گروپە تیرۆرستیەکەی لە چەند رۆژی پێشودا ١١ کەسیان شەهید کرد کوژران.

ئەمڕۆ هەینی ١٣ی تشرینی دووەم، نوسینگەی راگەیاندنی قەیس خەلەف ئەلمحەمەداوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد رایگەیاند، لە شەوی رابردوودا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی هەواڵگری بەغداد، دوای گەڕان و پشکنین بۆ چەند کاتژمێرێک، ئەندامانی ئەو گروپە تیرۆرستیە کوژران کە لە چەند رۆژی پێشودا بە چەک و تەقەمەنی هێریشیان کردبووە سەر رۆژئاوای بەغداد.

فەرماندەکە جەختیشیکردەوە لەوەی بەدواداچون بۆ هەموو ئەو گروپە تیرۆرستیانە دەکەن کە گەل و هێزە ئەمنییەلان دەکەنە ئامانج و بە سزای خۆیانیان دەگەیەنن.
ئەمە لە کاتێکدایە لە رۆژی ٨ی تشرینی دووەم، گروپێکی چەکداری هێرشیان کردە سەر ناوچەی رەزوانیە لە رۆژئاوای بەغداد و لە ئاکامدا چوار ئەندامی هێزە ئەمنیەکان و حەوت هاوڵاتی شەهید بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا