شاندێکی باڵای سەربازی عێراق سەردانی ئێران دەکات

عێراق 13/11/2020

Alternate Text

وابڕیارە شبەی شەممە، شاندێکی باڵای سەربازی عێراق بە سەرپەرشتی ، جومعە عیناد سەعدون، وەزیری بەرگری عێراق، سەردانی ئێران بکات.

میدیا ئێرانیەکان رایانگەیاند، لە بانگێشتنامەیەکی فەرمیدا لەلایەن ئەمیر خاتمی، وەزریری بەرگری ئێران، سبەی شەممە ١٤ی تشرینی دووەم، جومعە عیناد سەعدون، وەزیری بەرگری عێراق، بە یاوەری شاندێکی باڵای سەربازی سەردانی ئێران دەکات.
لەگەڵ ئەوەی جومعە سەعدون چاوی بە وەزیری بەرگری ئێران دەکەوێ، پلان وایە لەگەڵ چەند کەسایەتیەکی باڵای سیاسی و سەربازی دیکەی وڵاتەکە کۆببێتەوە.
لە بڵاوکراوەکەشدا هاتوە، هۆکاری سەردانەکەی جومعە عیناد سەعدون، وەزیری بەرگری عێراق دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزکردنی سێکتەری بەرگری و سەربازی لە نێوان هەردوو وڵاتدا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا