پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای تاوانی ئەلکترۆنی دەخاتە دەنگدانەوە

عێراق 13/11/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ، کاتع راکبی، ئەندامی لیژنەی ئەمن و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیاسای تاوانی ئەلکترۆنی ئامادەیە بۆ دەنگدان لەلایەن پەرلەمانی عێراق.

ئەمڕۆ هەینی ١٣ی تشرینی دووەم، کاتع راکبی ئەندامی لیژنەی ئەمن و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە چەن رۆژی پێشودا پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە و لەناو لیستی ئەو پرۆژەیاسایانەی کە بڕایارە بخرێتە دەنگدانەوە، پڕۆژەیاسای  تاوانی زانیاری هەبووە، بەڵام دواتر ناوی یاساکە گۆڕدراوە بۆ پڕۆژەیاسای تاوانی ئەلکترۆنی و وا بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتودا دەنگی لەسەر بدرێت.
کاتع راکبی روونیشیکردەوە، پڕۆژەیاساکە پەیوەستە بە ئەو تاوانانەی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و مۆبەیلەوە ئەنجامدەدرێن، کە زۆرینەیان خۆیان لە هەڕشە کردن لە ژنان دەبینەوە، ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا سزای تایبەت بە پرۆژەیاساکە دانراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا