هەشت خوی هەڵە ١٠ ساڵ لە تەمەنی پێستت زیاد دەکات

کوردستان 16/11/2020

Alternate Text

کۆمەڵێك کرداری هەڵە هەن زۆر کەس ڕۆژانە ئەنجامیان دەدەن بەبێ ئەوەی خۆیان ئاگاداربن کاریگەری نەرێنی لەسەر پێستیان دەبێت و وادەکات زوو چرچی و هێڵ دەربکەوێت لە پێستیاندا.

١. خەوتن لەسەر سك فشار دەخاتە سەر ڕووخسار و ماسولکەکانی مل و شانەکان و دەبێتە هۆی دەرکەونی هێڵی ڕەش لەژێر چاوەکان و چرچی پێست زیاد دەکات.


٢. جوینی خواردن بە تەنها لایەك وادەکات هێڵ لەسەر یەکلای ڕووخسار دەربکەوێت و شێوەی ڕووخسار ناڕێك بێت لەگەڵ تەمەندا.


٣. کاتێك تەلەفۆن دەکەیت بە دەستت تەلەفۆنەکە لە دوورەوە بگرە یان سەماعە بەکاربهێنە و مەهێڵە بنوسێت بە پێستی ڕوومەتتەوە کەمێك لە دوورەوە بیگرە بۆ ئەوەی زیانی بۆ پێستت نەبێت.


٤. لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلدا ملت مەنوشتێنەرەوە و ڕێك دابنیشە چونکە بەم جۆرە چرچی لەسەرپێستت دروست دەبێت و زیان بە چاوەکانیشت دەگات.


٥. دەست مەخەرە ژێر چەناگەت لەکاتی دانیشتندا، بەم جۆرە پێستی ئەو ناوچەیە شل دەبێتەوە و چرچی لەسەر دەردەکەوێت.


٦. دووربکەوەرەوە لە تووڕەبوونی بەردەوام بۆ ئەوەی هێڵ لە ناوچەوانتدا دەرنەکەوێت.


٧. بە ئاوی گەرم خۆت مەشۆ چونکە زیانی بۆ تەواوی پێستی جەستەت دەبێت و تووشی وشكبوونەوەی دەکات.


٨. بەکارنەهێنانی چاویلکەی بەر خۆر وادەکات ئەو پێستە تەنکەی ژێر چاوەکان چرچ ببێت بەهۆی بەرکەوتنی بەتیشکی خۆر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا