دوای ٣٠ ساڵ لە داخستنی، خاڵی سنوری عەرعەر کرایەوە

عێراق 18/11/2020

Alternate Text

ئەمرۆ دەستەی خاڵە سنوریەکانی عێراق رایگەیاند، خاڵی سنوری عەرعەر دوبارە دەکریتەوە دوای ٣٠ ساڵ لە داخستنی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی تشرینی دووەم، دەستەی خاڵە سنورییەکانی عێراق رایگەیاند، خالی سنوری عەرعەر لە نێوان عێراق و سعودیە کرایەوە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان دوو وڵاتەکەدا.
لە راگەیاندنەکەدا هاتوە کە عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق و بالیۆزی سعودیە لە عێراق ئامادەی کردنەوەی خاڵە سنوریەکە بوون بە یاوەری چەن بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکە.
لەگەڵ ئەوەشدا هەر ئەمڕۆ ١٥ بارهەڵگری سعودی یارمەتی تەندروستی دەگەیەننە عێراق لە یەکەم کردنەوەی خالە سنوریەکەدا.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی ١٩٩٠ و لە کاتی جەنگی کەنداودا، خاڵی سنوری عەرعەر داخرا، دواتر لە ساڵی ٢٠١٣ کرایەوە بەڵام بەهۆی داگیرکردنی ناوچەکە لەلایەن رێکخراوی تیرۆرستی داعش دوبارە داخرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا