چۆن چارەسەری موبایلەکەت دەکەیت کاتێک دەکەوێتە ئاوەوە ؟

هەمەرەنگ 19/11/2020

Alternate Text

 ڕوودەدات لەناکاو مۆبایلەکەت دەکەوێتە باو ئاوەوە و بەرنامەکانی تێكدەچێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەمەش دەکرێت سوود لە بەکارهێنانی برنج وەربگیرێت.

ماڵپەڕی "buzzkito" باس لە بەکارهێنای برنج دەکات بۆ چارەسەری مۆبایل لەکاتی کەوتنە ناو ئاودا و نوسیویەتی، کاتێک مۆبایل دەکەوێتە ناو ئاوەوە بێگومان بەرنامەکانی تێکدەچێت بەهۆی تەڕبوونی بەشی ناوەوەی، زۆر کەس لەم کاتەدا ئامێری وشککەرەوە بەکاردەهێنن، بەڵام ئەمە هەڵەیە و دەبێتەهۆی سووتانی مۆبایل.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پێویستە مۆبایلەکەت بە کلینێکس وشکبکەیتەوە و چەند جوڵەیەکی پێبکەیت بۆئەوەی ئاوی کۆبووەوەی تێدا نەمێنێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاشان مۆبایلەکەت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەخەیتە ناو زەرفێک برنجەوە و لەمکاتەدا بەکاریناهێنیت تا برنجەکە هەموو ئاوی مۆبایلەکە ڕادەکێشێت و بە تەواوی وشکدەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا