دوو لیوای پۆلیسی فیدڕاڵ گەیشتنە شەنگال

عێراق 21/11/2020

Alternate Text

سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردووەتەوە، هێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵ، گەیشتوونەتە پارێزگای نەینەوا بەمەبەستی چوونە ناو قەزای شەنگال بەگوێرەی رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغداد.

کەناڵی ئەلعەرەبییە، لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردووەتەوە، هێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵ کە پێکهاتوون لە ٢٥٠٠پۆلیس لە دوو لیوادا، گەیشتوونەتە نەینەوا بەمەبەستی چوونە ناو قەزای سەنگال.

هاتنی هێزەکەی پۆلیسی فیدڕاڵ، لەدوای رێککەوتنەکەی ٩ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵی نێوان هەرێم و بەغداد دێت سەبارەت بە قەزاکە و بەڕێوەبردنی بە شێوەیەکی هاوبەش.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە سەرجەم هێزە چەکدارەکانی دیکە جگە لە هێزە هاوبەشەکەی عێراق و هەرێم لە شارەکە دەکرێنە دەرەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا