ئاڵوگۆڕکردن لە نێوان لیوایەکی وەزارەتی پێشمەرگە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە

کوردستان 24/11/2020

Alternate Text

لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانی ژمارەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە بەهۆی بڕیاری گواستنەوەیانەوە لە لیوایەکەوە بۆ لیوایەکی دیکە، جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت" گواستنەوەکەیان کاریگەری لەسەر گوزەرانیان دروست ناکات".

ئەمڕۆ سێشەممە،ژمارەیەک پێشمەرگە بەهۆی گواستنەوەیان لە لیوای نۆ و بۆ لیوای ١٦ خۆپیشاندانێکییان رێکخست و رێگەی نێوان (سلێمانی- رانیە-هەولێر) یان داخست.

 لەوبارەیەوە لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە BMC راگەیاند، بەهۆی زۆری میلاکی لیوای نۆی وەزارەتی پێشمەرگە، سەرجەم پێشمەرگەکانی لیواکە گوازراونەتە سەر لیوای ١٦.

ئاشکراشیکرد، ئەم گواستنەوەیە کاریگەری ناکاتە سەر گوزەرانی پێشمەرگەکانی لیواکە و تەنها کارێکی ئیدارییە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا