یاریگاکانی بەڕیتانیا بەڕووی هەوادارەکاندا دەکرێنەوە

وەرزش 24/11/2020

Alternate Text

بۆریس جۆنسۆن رەزامەندی خۆی راگەیاند بۆ دووبارە کردنەوە یاریگاکان بەڕووی هەوادارانی تۆپی پێ لە وڵاتەکە.

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا رایگەیاند،لە بەرواری ٢ مانگی کانوونی یەکەم، یاریگاکانی تۆپی پێ بەڕووی هاوادارەکاندا دەکرێنەوە بەو مەرجەی تەنها چوار هەزار هەوادار یاخود ٥٠٪ی کورسیەکان پڕبکرێنەوە، ئەویش لەو ناوچانەی کە رێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیاندا کەمترە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەتوانن بچنە ناو یاریگاکان لەو شوێنانەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تێیاندا بەرێژەیەکی بەرزە، دیاری کراوە بە دوو هەزار کەس یاخود نیوەی توانای یاریگاکە.
سەرباری بڕیارەکەش، یاریگاکانی ئەو ناوچانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە  بە داخراوی دەمێننەوە و ناکرێنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەڕیتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی لە ئەوروپا زۆرترین زیانی بەرکەتووە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و لە کۆتا ئاماردا زیاتر لە ٥٥ هەزار گیان لەدەستدان و یەک ملیۆن و نیو توشبوون لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تۆمار کراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا