فلته‌ری هه‌وا پارچه‌یه‌كی
گرنگی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله و ڕێگه له‌به‌شی زۆری ته‌پوتۆز و پیسی ده‌گرێت تا
بگات به‌ژووری سوتانی بزوێنه‌ر و به‌وه‌ش ته‌مه‌نی بزوێنه‌ر درێژ ده‌كاته‌وه و
كارایی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌باته سه‌ر.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی
سلێمانی بابەتێکى بڵاوکردووەتەوە، تێدا هاتووە، بێگومان فلته‌ریش وه‌ك هه‌موو
پارچه‌كانی تری ئۆتۆمبێل ته‌مه‌نێكی دیاریكراوی هه‌یه‌و پێویست به‌گۆڕینی ده‌كات،
پاككردنه‌وه‌ی یان گۆڕینی فلته‌ر كارێكی هێنده قورس نییه‌و هه‌موو كه‌س ده‌توانێت
بیكات، بۆیه پێویسته ناوه ناوه به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی گه‌رماو هاویندا فلته‌ری
بزوێنه‌ر پاك بكه‌ینه‌وه. به‌ڵام پاش (25) هه‌زار كیلۆمه‌تر پاككردنه‌وه‌ی فلته‌ر
سودێكی ئه‌وتۆی نامێنێت‌و پێویسته بگۆڕدرێت.
گۆڕین یان پاككردنه‌وه‌ی
فلته‌ری هه‌وا چه‌ند سودێكی گرنگی هه‌یه بۆ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل، كه ئه‌ندازیار
(هێمن ڕه‌فیق )به‌م جۆره باسی ده‌كات:
چوستی به‌رزده‌كاته‌وه،
واته ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێك بۆ (100) كیلۆمه‌تر (10) لیتر به‌نزین بخوات، ئه‌وا كاتێك
فلته‌ره‌كه‌ی پیس بێت به‌ڕێژه‌ی (10% تا 15%) بڕی به‌نزین سه‌رفكردن زیاد ده‌كات،
واته له‌م باره‌دا بڕی (85 تا 90) كیلۆمه‌تری زیاده ده‌توانیت پێی بڕۆیت.
ده‌نگی مه‌كینه كه‌م ده‌كاته‌وه
كاتیك هه‌وا به‌ئاسانی به‌ناو ڕێڕه‌وی هه‌وادا بڕوات.
پاشماوه‌ی فڕێدراو كه‌مده‌كات،
چونكه كاتێك فلته‌ر گیرابێت هه‌وای كه‌م ده‌چێته ناو مه‌كینه‌و ژووری سوتان به‌م
پێیه‌ش ڕێژه‌ی تێكه‌ڵكردنی هه‌واو به‌نزین ده‌گۆڕێت‌و كێشه بۆ سیستمی ده‌رچون Exhaust دروستده‌كات.
ته‌مه‌نی مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێل زیادده‌كات، چونكه
كاریگه‌ری خراپ دروستده‌كات له‌سه‌ر پستۆن‌و سلینده‌ر به‌هۆی ناڕێكی تێكه‌ڵكردنی
به‌نزین‌و هه‌وا.
كارێكی ئاسانه و كاتی زۆری
ناوێت و پاره‌ی زۆریشی ناوێت به‌ئاسانی ده‌توانن خۆتان ئه‌م كاره بكه‌ن.