ئێران ئسڕائیل بە تۆمەتی تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە تاوانبار دەکات

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 27/11/2020

Alternate Text

جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، شوێن دەستی حکومەتی ئێسڕائیل لە روداوی تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادەدا دەبینرێت.

ئەمڕۆ هەینی ٢٧ تشرینی دووەم، جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا رایگەیاند، لە تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە، زانای بواری ئەتۆمی ئێران و بەرنامەی ئەتۆمیدا، بەڵگەی راستی هەیە کە دەستی ئیسڕائیل لە پشت تیرۆرکردنەکە بووە و بەڵگەیان هەیە کە سیخوڕی ئیسڕائیلی لە ناو وڵاتەکەدا بوون.
لە راگەیاندنەکەشدا، وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بە توندی ئیدانەی کردەوەکە بکەن و هەوڵوێستیان هەبێت لە دژی ئیسڕائیل.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هەینی، موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمی ئێران و یەکێک لە گەورە زاناکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە لایەن چەند کەسێکەوە لە نزیک تاران هێرشی کرایە سەر و تیرۆرکرا، لە ئاکامدا حکومەتی ئێران پەنجەی تۆمەت بۆ ئیسڕائیل رادەکێشێت و تۆمەتباری دەکات بە تیرۆرکردنی زاناکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا